2021-04-04   849     
بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە کڕینی داودەرمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، دکتۆرێک سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی و ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتەکە تۆمارکرد.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢١، پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری دەرمان لە شاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند:" گەندەڵییەکی زۆر لە کڕینی دەرمانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و دڵ و زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە هەیە، بەوهۆیەوە سکاڵام لەسەر وەزیر و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاری یاسایی تۆمارکردووە ".
ئەو پزیشکە داواشیکرد پێداچوونەوە بە لیستی کڕینی داودەرمان بکرێت و لیژنە لەسەر ئەو دۆسیەیە پێکبهێندرێت، بەو مەرجەی لیژنەکە پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستییەوە نەبێت.