فراكسیۆنی پارتی: تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی بووەتە دیاردە
  2021-04-04       304       

پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی بووەتە دیاردە و زیاتر لە 70 جار دوبارە بوەتەوە، ئەوانەشی ئەو كارە دەكەن ناسنامەی حزبیان پێیە.

ئاوێنه‌: پێشەوا هەورامی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی وتی: وەكو شاندێكی فراكسیۆنی پارتی هاتون لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی لەهۆكاری تەقەكردن لەبارەگاكانی پارتی لەو پارێزگایە بكۆڵنەوە، تەقەكردن لەبارەگاكانی پارتی لە سنوری سلێمانیدا بوە بە دیاردە و هەر كەس بیەوێت تەقە لە بارەگاكانی پارتی بكات بە ئاسانی دەتوانێت ئەو كارە بكات.

رونیشیكردوەتەوە: ئەوانەی لەسەر تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی دەستگیركراون پێناسی حزبیان پێبوە و تەنها لە ماوەی رابردودا 26 جار تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە كراوە.

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەوان وێنەو ناوی تۆمەتبارەكانیان پێیە و دەیدەنە دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی بۆ ئەوەی بەدواداچون بكەن و سەرجەم ئامارو وردەكاریەكان دەبەنە پەرلەمانی و كاری لەسەر دەكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×