ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: 5368 توشبو، 33 گیانلەدەستدان
  2021-04-04       652       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 368 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 33 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو لەو ژمارەیەی توشبوانی نوێ زیاتر لە یەك هەزار حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و بەرزترین ژمارەی مردنیش لە سەر ئاستی عێراق لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە پارێزگای هەولێر بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 36 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 368 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە یەك هەزارو 14 توشبویان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 303 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 13 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: 7 هەولێر، 3 سلێمانی، 3 دهۆك.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 873 هەزار و 568 كەس و لەوانە 14 هەزارو 463 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 778 هەزارو 535 كەسیان چاكبونەتەوەو 80 هەزارو 570 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 453 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×