تەندروستی سلێمانی: پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆمان نەكردوە
  2021-04-04       478       

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەوان پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆیان نەکردوە و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ئێستادا باش بەڕێوەدەچن.

ئاوێنە: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا رێکارەکان توندبکاتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێمە بە هیچ شێوازێک پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆمان نەکردوە."

هێرش سەلیم ئەوەشی خستوەتەڕو، "رێکارەکانی خۆپارێزی لە ئێستادا باش بەڕێوەدەچێت و گۆڕانکاری باشی بەسەردا هاتوە و دەکرێت زیاتر بەرەو باشتریش بڕوات."

راشیگەیاند، ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی گەیشتوەتە پارێزگای سلێمانی زۆر نییە و تا ئێستا بە نزیکەی زیاتر لە ١٨ هەزار ڤاکسینمان بە دەستگەیشتوە، کە ئەگەر  بمانەوێت دابەشی بکەین بەسەر کارمەندانی تەندروستی ناو شاری سلێمانی و یەکە ئیدارییەکاندا ئەوا بەشیان ناکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×