خه‌سره‌و گۆران،
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، حزبەكەیان ئامادەكاری كردوە بۆ
هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، تا ئێستا هیچ هاوپه‌یمانییەک پێکنەهاتوە
نه له کوردستان و نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
ئاوێنە: خەسرەو
گۆران، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"پارتی دیموکراتی
کوردستان له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه که به‌غدا بڕیاری جێبه‌جێکردنی هه‌ڵبژاردنی داوه
ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌کاری کردوه، له هه‌مو شوێنێكی کوردستان به‌شداری له
هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین؛ له شنگال تا مه‌نده‌لی و به‌غدا و به‌دره و جه‌سان و که‌رکوک
به‌شدارین. ئاماده‌کارییه‌كان قۆناغ به قۆناغ ده‌که‌ین، چونکه کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،
خشته‌یه‌کی هه‌یه به‌پێی ئه‌و خشته‌یه ده‌ڕۆین."
رایشیگه‌یاند"ئێستا
سه‌رقاڵی دیاریکردنی کاندیدی خۆمانین، چونکه ١٧ی ٤ کۆتا واده‌یه بۆ ناردنی ناوی
کاندید و دواتر تا ١ی ٥ دوایین واده‌یه بۆ تۆماری هاوپه‌یمانی."
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو"كاندیدەكانی
پارتیمان دیاری کردوە به مه‌رج بون و کۆمسینیش هه‌ندێک مه‌رجی داناوه بۆ کاندید،
گرنگ ئه‌وه‌یه پارتی سه‌نگی به به‌هێزی بمینێته‌وه."
له‌باره‌ی چونی
پارتی بۆ ناو هاوپه‌یمانیی نوێ، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند"هیچ هاوپه‌یمانییەک
پێک نەهاتوە نه له کوردستان و نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ڕاسته سه‌ردانی یه‌کتری
هه‌یه، لێکگه‌یشتن هه‌یه، به‌س هاوپه‌یمانی نه‌کراوه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی
كه ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌ی كورسییه‌كانی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه؟
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی ڕایگه‌یاند"ئێستا پارتی ٢٦ کورسیی
له به‌غدا هه‌یه، به‌س ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌خته و یاساکه‌ی نوێیه و ناتوانین
بۆ داهاتو پێشبینی بکه‌ین."
وتیشی"پێشبینی
ده‌که‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه په‌یوه‌ندیی به هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌وه هه‌یه و
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان بێگومان وه‌ک ئێستا نابێت."