بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە: خۆتان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆماربكەن
  2021-04-04       440       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانگەوازێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو خۆپارێزی و كۆنترۆلكردنی كۆرۆنا لەڕیگەی ئۆنلاینەوە بەشێوەیەكی پێشوەختە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماربكەن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە بانگەوازەكەیدا بۆ هاوڵاتیان وتویەتی"لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە...هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەروی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونوس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە:

سیستەمی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ کوتانی کۆڤید-19

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×