زیاتر لە 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدەینە هاووڵاتیان
  2021-04-05       322       
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەدات لەمانگی نیساندا رۆژانە زیاتر لە (17) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدەنە هاووڵاتیان، دەشڵێت:» لەئێستادا لەهیچ كاتێكی دیكە گونجاوتر نییە بۆ چاكسازی لەبەرئەوەی نامانەوێت بۆ هاوین هیچ یەكەیەكمان كارنەكات».

ئاوێنه‌: لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی هاووڵاتیان لەسەر كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات بۆ كارپێكردنی ئامێرەكانی فێنككردنەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمرایگه‌یاند: پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ مانگی چوار (نیسان) هەموو توانای ئەو بەرهەمەی كەهەمانە دەیخەینە كار.

ناوبراو باسی لەوەشكرد هەندێ كاری چاكسازی هەیە وەك ئامادەباشیەك بۆ وەرزی هاوین دەیكەن، ئەوە شتێكی سروشتییە لەهەندێك لەوێستگەكان ئەو یەكانەی گەیشتووەتە ئەوەی كە كاری چاكسازی بۆ بكرێ لەم مانگە گونجاوتر نییە، لەبەرئەوەی وەرزی هاوین گەرما بەڕێوەیە.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەو توانا بەرهەمەی كەئێستا لەگەڕدایە لەگەڵ خواستەكە كەپلەكانی گەرما مامناوەند بوون و كەشوهەوا خۆش بووە خواست بەراورد بەزستان دابەزیوە»مانگی رابردوو لەسەروو (17) كاتژمێر كارەبامان داوە بەهاووڵاتیان، بۆ ئەم مانگە زیاتر دەبێت».

بەرهەمی وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا لەنێوان سێ هەزارو (200) بۆ سێ هەزارو (300) مێگاوات كارەبادایە.

ئومێد ئەحمەد ئەوەشی ئاشكراكرد كەبەرهەمی كارەبا زیاترە، بەڵام هەندێ یەكەیان هەیە بۆ كاری چاكسازیی وەستاوە لەئێستادا لەهیچ كاتێكی دیكە گونجاوتر نییە بۆ چاكسازی، لەبەرئەوەی نامانەوێت بۆ هاوین هیچ یەكەیەكمان هەبێت بەهۆی گرفتی تەكنیكیەوە كاریگەری لەسەر بوونی كاتەكانی كارەبا هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی روونكردەوە كە لەئێستادا كە پێنجەم رۆژی مانگی نیسانە، لەم چەندڕۆژەدا لەسەروو (19) كاتژمێر كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەهەندێ شوێن (20) كاتژمێری تێپەڕاندووە، بەڵام ئێمە دەڵێین باشتر دەبێت لەمانگی سێ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×