كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی كردنی هەرێمی کوردستان
  2021-04-05       385       
لە یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 و ده‌رچوونی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین، ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و ده‌ڵێت، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا.

ئاوێنە: كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: "لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی 36 لە عیراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد".

راشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×