2021-04-05   795     
تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، "رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕش روویداوە و كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە".
ئاوێنە: شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند،"رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕش روویداوە و تیایدا پیاوێکی 50 ساڵ کوژراوە كە ناوی (ک. ع) و لە شەڕەتەقەی نێوان دوو دراوسێیدا کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە،" جگە لەو پیاوەی كە کوژراوە، کەسێکی دیکەش بە چەقۆ بریندارکراوە".
بەپێی زانیارییەکان، شەڕەتەقەکە لەنێوان دوو دراوسێدا بووە و لەسەر شەڕی چەند منداڵێک بووە، دواتر لەلایەن کەسوکاریانەوە بابەتەکە گەورەکراوەتەوە.