17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی ڕیگریکردن لەدیاردەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی دەکەن
  2021-04-05       427       
17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنن، لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی دژو بە ئاین و بەها و کلتوری نەتەوەیی کورد و دژە لەگەڵ دەستور و عورف و پیرۆزیەکان.

17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان کردوە و تیایدا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕیگریکردن لەدیاردەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی دەربڕیوە و دەڵێن، "دژە بە ئاین و بەها و کلتوری نەتەوەکەمان و دژە لەگەڵ دەستور و عورف و پیرۆزیەکان".

لەنوسراوەکەدا هەروەها داوایان کردوە پشتیوانی هێزەکانی ئاسایش بکرێت بۆ بەردەوام بون لەم جۆرە هەڵمەتانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هەماهەنگ بن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەمەترسی ئەم جۆرەکارە نەخوازراوانە، کە سەردەکێشێت بۆ بەلاڕێدابردنی لاوان و تێکچونی شیرازەی خێزان.

شەوی یەکی ئەم مانگە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ "نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی" دەستپێکرد و ژمارەیەک کەس بەوتۆمەتە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەرونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لە یەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر بوبو و ببوە ھۆی بێزار كردنیان بۆیە ئێمەش وەك پیشە و ئەركی ھەمیشەییمان و لەپێناو سەقامگیرى و چونە بەدەم داواكاری ھاوڵاتیان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×