2021-04-05   482     
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان بە تایبەت، بارهەڵگر و کرێوە، لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک.
ئاوێنە: هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری داوەتە شۆفێران و نووسیویەتی، "ئاماژه به‌یانی ژمارە 12ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندوستی و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک"، دەشڵێت، لە ئەگەری پابەندنەبووندا سزا دەدرێن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان به رێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه (پاس و ته‌كسی) له‌شۆفێر و سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا رێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر و سه‌رنشینانه‌ی كه پابه‌ندنابن و ماسك به‌كارناهێنن".
داواش لە شۆفێران و سەرنشینان دەکەن، کە بۆ ئەوەی رووبەڕووی لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارهێنانی ماسک بن.
ماوەی چەند رۆژێکە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندکراونەتەوە و تەندروستی هەرێمیش دەڵێت، کە ئامارەکان روو لە زیادبوونن.