وه‌زیری ته‌ندروستی: هه‌فته‌ی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین ده‌گاته‌ هه‌رێم
  2021-04-05       645       
وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، رەزامەندی دراوە كە نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن بۆ قەزای بەردەڕەش دروست بكرێت، دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین دەگاتە عیراق و هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "پێشتر لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی دراوە كە نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنی تایبەت بۆ قەزای بەردەڕەش دروست بكرێت، بەڵام بەداخەوە راستەوخۆ كەوتینە ناو قەیرانی داراییەوە، ئێستاش پرۆژەكە ماوە و شوێنی بۆ تەرخان كراوە و تەنها ماوە پارەكەی بۆ تەرخان بكرێت، لە پڕۆژە ‌بودجەی هەرێمی كوردستانیشدا، دروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی بەردەڕەش، لە پرۆژە هەرە لەپێشەكان دانراوە".

وتیشی: "ژمارەیەك كەموكورتیی تر لە سنووری قەزای بەردەڕەش هەن و دەمانەوێت چارەسەریان بكەین و لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەشدا، ئومێدێك هەیە رەوشی ئابووری بەرەو باشتر دەچێت، بۆیە دەمانەوێت نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ قەزاكە دروست بكرێت".

سەبارەت بە گەیشتنی وەجبەیەكی تری ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان، د. سامان وتی: "هەفتەی داهاتوو بڕێكی تری ڤاكسین دەگاتە عیراق و هەرێمی كوردستان و، بڕەكەش بەپێی كاروانەكە دەبێت، كە چەند بەر هەرێمی كوردستان دەكەو‌ێت".

روونیشیكرده‌وه‌: "بەر لە 10ی ئەم مانگە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی رەوشی ئێستاوە كۆدەبێتەوە".

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی: "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، بە تایبەت ئەوانەی بەتەمەنن لە ‌60 ساڵ بۆ سەرەوە، یاخود نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و براپێشمەرگەكان و بەساڵداچووان و مامۆستایانی خۆشەویستی پۆلی 12 ئامادەیی، بێن پێكوتەی دژ بە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×