كازمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
  2021-04-05       508       

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.

ئاوێنه‌: مسته‌فا كازمی، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند، "بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق كه‌ له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نزیكده‌بینه‌وه‌، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م".

له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق و پشكی كورد له‌ بودجه‌كه‌ كازمی ده‌ڵێت " پێویسته‌ رۆڵی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەشی لەبیر نه‌كه‌ین، شاندی دانوستاندکاری هەرێمیش بە درێژایی سێ مانگ دانوستاندنی کرد لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گەیشتن بەو دەقەی کە پەرلەمان پەسەندی کرد".

كازمی ده‌شڵێت ""بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم سەرۆک مەسعود بارزانی، هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم برازام مەسرور بارزانی".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×