وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 16 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ئاكرێ، هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و ئاشكرای كرد: "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1045 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە".
گوتیشی: "لێرەوە جارێكی دیكە بە ھاووڵاتییان دەڵێین ئەوانەی نیشانەیان ھەیە یان بەركەوتەن پشكنین بكەن".
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 126 هەزار و 191 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 111 هەزار و 494 کەس چاکبوونەتەوە و سێ ههزار و 731 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.