شەش كه‌س لەتەقەکەرەکانی شەڕەکەی ئەمڕۆی ناحیەی شۆڕش دەستگیرکران
  2021-04-05       236       

شەش لەتەقەکەرەکانی ڕووداوی شەڕە تەقەکەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەی ناحیەی شۆڕش کەبەهۆیەوە کەسێک کوژرا دەستگیرکران. 

ئاوێنه‌: پۆلیسی چەمچەماڵ  ڕاگەیاند، " ڕووداوەکە سەرەتا بەهۆی شەڕی دوو منداڵەوە بووە، دواتر هەردوو لایان لەمەیدانی ئاژەڵانی شۆڕش شەڕیان کردووە و دوو کەس بە چەقۆ برینداربوون، هەر دوای ئەوە هەردوولایان لە ماڵەوە چەکیان هەڵگرتووە و تەقەیان کردووە."  

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "بەهۆی تەقەکردنەوە کەسێک کە هیچ پەیوەندی بەو شەڕەکەوە نەبووە گولـلەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە، لەسەر ڕووداوەکە شەش کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە''.   

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×