ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هەڵكشا
  2021-04-05       581       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزار 45 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 16 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 43 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 45 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 407 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 8 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

ماوەیەكە ئاماری رۆژانەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم روی لە هەڵكشانەو ئەو ئامارانەی ئەمڕۆش دەریدەخەن توشبون و مردن بە ڤایرۆسەكە زیاتر هەڵكشاوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×