لە عێراق 39 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-04-05       380       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سەش هەزارو 423 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 39 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو كە بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە كە هەشت حاڵەت بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 41 هەزارو 422 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان شەش هەزارو 423 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 664 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 39 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆك تۆماركراون و هەشت حاڵەت بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 879 هەزار و 991 كەس و لەوانە 14 هەزارو 502 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 784 هەزارو 199 كەسیان چاكبونەتەوەو 81 هەزارو 290 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 458 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×