تەندروستی سلێمانی: رەنگە لە مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوە
  2021-04-05       459       

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رەنگە لە مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان بكرێنەوە كە بەهۆی ئەوەی "شوێنێكی قەرەباڵغن" بۆ ماوەیەك داخراون.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە ئێن ئاڕ تی وت"رەنگە لە مانگی رەمەزان دەرگای مزگەوتەکان بکرێتەوە چونکە بڕیاری لیژنەی باڵای کۆرۆنا وایە کە بکرێنەوە."

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی"لەبەر ئەوەی مزگەوتەکان شوێنێکی قەرەباڵغن بۆیە ئەم ماوەیە داخراون."

رۆژی 31ی مانگی رابردودا، بەهۆی زیادبونی رێژەی توشبون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم مزگەوتەكان و شوێنە ئایینییەكانی تر لە رۆژی 1/4/2021ەوە تاوەكو 10/4/2021.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×