داوا دەکرێت ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن
  2021-04-06       419       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکات، بە هۆکاری ئەوەی پەیوەندی ڕۆژانە و بەردەوامیان لەگەڵ خەڵکدایە پێویستە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

ئاوێنە: تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ 6 ی نیسان ڕایگەیاند، ” لەبەر ئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتییان و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە پێویستە ڤاکسین وەربگرن”.

تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو ڕێنماییانەی کە لێژنەی زانستی دایناوە”.

لەماوەی ڕابردوودا دووجار چەند بڕێکی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستاشدا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەردەستە و هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ وەرگرتنی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×