ژمارەیەک پەرلەمانتاری كوردستان: كاتی‌ كۆتایهێنانه‌ به‌ لێبڕینی‌ موچه‌
  2021-04-06       939       
17 پەرلەمانتاری كوردستان رایدەگەیەنن، دوای‌ جێگیركردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق "ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران".

ئاوێنە: 17 پەرلەمانتاری كوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە رایدەگەیەنن، "دوای‌ جێگیركردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، بەپێی ماددەی 48 بڕگەی 4 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین بابەتی لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنی‌ سبه‌ینێی‌‌ په‌له‌مانی‌ كوردستان زیادبكرێت".

دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە و زیادبونی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگەوە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×