شه‌وی رابردوو، لە ناحیەی لەیلانی سنووری پارێزگای كەركووك، ماڵی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله درا، له‌مباره‌یه‌وه بەڕێوەبەری ناحیەكه زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: محەمەد وەیس، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان راگەیاند: شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی جێگرەكەم به ناوی "عازی رەشید" كراوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەكه وتیشی: دەزگا ئەمنیەكان دەستیان بە لێكڵینەوە كردووە و، لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ته‌قه‌كردن به‌سەر ماڵی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تاوكو ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.