یەكگرتو دەستپێشخەرییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕادەگەیەنێت
  2021-04-06       469       
عومەری سەید عەلی، سەڵاحەدین محمد بەهائەدین
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەستپێشخەرییەك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕادەگەیەنێت‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرۆ ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی ئه‌و حزبە لەگەڵ  ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی کۆبوەوە.

ئاوێنه‌: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێكی باڵای یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی لەشاری سلێمانی كردو لەلایەن عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكەو شاندێكی باڵا پێشوازیانلێكرا.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، لەو دیدارەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كراوه‌، جەختیش لەسەر كاری هاوبەشی هەردولا كراوه‌تەوە بەتایبەت ئامادەسازییەكان بۆ ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی و یەكخستنی دیدو بۆچونەكان بۆ شێوازی بەشداریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لەمانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.  

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جەخت لەسەر داخوازییە ڕەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرایەوە بەتایبەت داخوازییەكان بۆ چارەسەركردنی بژێوی هاوڵاتیان و چارەسەری كێشەی مووچە كە ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامەو سەرەڕایی بەڵێنە بەردەوامەكانیش چارەسەری پێویست بۆ ئەم پرسە نەدۆزراوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×