2021-04-06   1098     
مه‌لا به‌ختیار
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌یه، دۆخێكی دڵته‌نگه‌و حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری مه‌زهه‌بی له‌كه‌ركوك زاڵه. بۆچونیشیوایه كه ئه‌وه‌ی ئێستا حاكمه له‌و شاره، به‌حاكمێتی نامێنێ‌و ئه‌وه‌ی ئێستا زوڵمده‌كات، زه‌واڵێكی بۆ په‌یدا ده‌بێت.
ئاوێنه: مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، له‌چوارچێوه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌لاوانی كه‌ركوكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌یه، دۆخێكی دڵته‌نگه‌و حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری مه‌زهه‌بی له‌كه‌ركوك زاڵه.
وتیشی، "ئێوه‌ی لاوان پێوسته قوڵتر بیر بكه‌نه‌وه‌و دورتر بڕوانن، نابێ دنیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ببینن كه ده‌وارێكی ره‌ش دراوه به‌سه‌ر كه‌ركوكدا‌و روناكی تیادا نه‌ماوه، نه‌خێر! به‌ڵكو ده‌واره‌كه لاده‌درێ‌و سه‌ره‌نجام ئاسمان ساماڵ ده‌بێ‌و گۆڕانكاری زۆر گه‌وره به‌دیدێت. چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا حاكمه، به‌حاكمێتی نامێنێ‌و ئه‌وه‌ی ئێستا زوڵمده‌كات، زه‌واڵێكی بۆ په‌یدا ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ، بێگومان ده‌بێ به‌یادگارییتان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس له‌ژیان وه‌ربگرن..!".
راشیگه‌یاند، "لاوانی كه‌ركوك، رۆژێك دێته پێشه‌وه كه دۆخێك بێته‌ئاراوه، له‌كه‌ركوك‌و به‌هه‌ڵبژاردن‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌م حكومه‌ته عه‌سكه‌رییه‌ی ئێستا بگۆڕن به‌حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی‌و هه‌موو ئه‌وه‌ش به‌خزمه‌ت، به‌ڕاستگۆیی، به‌پاكی‌و به‌دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێ!".