حکومەتی هەرێم بودجە بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخاندەکات
  2021-04-07       473       
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 558.835.500 (پێنجسەدو پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشتسەد و سی و پێنج هەزار و پێنجسەد دینار) بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە، تیایدا هاتوە، "رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 558.835.500 (پێنجسەدو پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشتسەد و سی و پێنج هەزار و پێنجسەد دینار) بە نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ناوبراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک.

ئەو پڕۆژانەی لە نوسراوەکەی ئاماژەی پێکراوە بریتین لە، دروستکردنی گۆڕستانی تایبەت بۆ روفاتی 171 ئەنفالکراوان لە زێدی خۆیان، چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان کە 840 روفاتی ئەنفالکراوی تیادایە، نۆژەندکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ/ بانی مەقان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×