فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق : هیچ دیاردەیەكی چەكداری لە شنگال بونی نیە
  2021-04-07       150       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەكانی سەرۆكوەزیران وفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەردەوامین لە جێبەجێكردنی تەواوی رێككەوتننامەی شنگال بەهەموو وردەكارییەكانیەوە.

ئاوێنه‌: لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دیاردەی چەكداری لە قەزای شنگالی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بوونی نیە،  و بەردەوامین لە جێبەجێكردنی تەواوی رێككەوتنامەی شنگال.

رونیشیكردەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە گرووپی چەكداری لەدەرەوەی یاسا لە قەزاكە بوونی هەیە، سەردانی شنگالمان كرد و چاومان بە دانیشتوانی كەوت و دڵنیابووین لەوەی كە ئاسایشی قەزاكە تەنها لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەواوە دەپارێزرێت و هیچ دیاردەیەكی چەكداریش بونی نیە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×