ئیسرائیل تۆله‌ له‌ ئێران ده‌كاته‌وه‌
  2021-04-07       390       
حكومه‌تى ئیسرائیل ویلایه‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاى له‌كردنه‌ ئامانجى كه‌شتییه‌كى ئێرانى ئاگادار كرده‌وه‌،  وده‌لێت له‌به‌رامبه‌ر زیانگه‌یاندن به‌ كه‌شتییه‌كانمان ئه‌و كاره‌مان كردوه‌.

ئاوێنه‌: رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، حكومه‌تى ئیسرائیل به‌ ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه‌، كه‌وا هێزه‌كانیان ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ كه‌شتی "ساوێز"ی ئێرانیان بۆردومانكردوه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی پێشوی ئێران بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیل.

پێشتریش ئاژانسی ته‌سه‌نیم كه‌ نزیكه‌ له‌ حكومه‌تی ئێران پشتڕاستیكرده‌وه‌، له‌ ده‌ریای سور هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی كه‌ ده‌یویست به‌ره‌و ئه‌ریتیریا بڕوات، وهێرشه‌كه‌ش  له‌ڕێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه‌ بووه‌ و زیانی زۆری به‌ كه‌شتییه‌كه‌ گه‌یاندوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×