فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا كەوتەخوارەوەو فڕۆكەوانەكەی گیانی لەدەستدا
  2021-04-07       1082       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەیەكی جەنگی وڵاتەكەیان لە كاتی نمایشی سەربازیدا لە پارێزگای "قونیە" كەوتۆتە خوارەوەو فڕۆكەوانەكەی گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، فڕۆكەكە سەربە هێزی ئاسمانی توركیاو لەجۆری ئێن ئێف-5 بوەو لە شاری كەرەتای لە پارێزگای قونیە كەوتۆتە خوارەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە دیار نییەو دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشداوە كە لە روداوەكەدا فڕۆكەوانی فڕۆكەكە گیانی لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×