لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە حیزب
و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئاوێنە: دڵشاد شەهاب،
راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە روداوی راگەیاند "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە 08-04-2021 لە هەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی
کوردستان کۆدەبێتەوە."
رۆژی 20-03-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پیرۆزبایی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەمو لایەنە کوردستانییەکانی بۆ کۆبوونەویەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەدوای نەورۆز بانگهێشت کرد.