بۆ یەكەمجار لە گەرمیان كارەبا لە غازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكان بەرهەمدەهێنرێت
  2021-04-07       425       

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، بۆ یەكەمجار لە گەرمیان بە غازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بەئامادەبونی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای "ئەگریگۆ"ی بەریتانی هەمواركرد؛ بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێنە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە كە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت. 

وەزارەتی كارەبا وتویەتی"ئەمەش یەكەمجارە لە گەرمیان بەغازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت كە جگە لەسودە ئابورییەكەی، بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی رادەبەدەری هەیە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×