پاداشت و هاندان بۆ تیمە پزیشكییەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم خەرج دەكرێت
  2021-04-07       136       

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە خەرجكردنی پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمە پزیشكییەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا، وتی"لە رۆژی تەندروستی جیهانیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاداشت و خەرجی هاندان بۆ تیمەكانی پزیشكی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا خەرج دەكات."

بڕیارەكە لەكاتێكدا كە ئاماری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردودا بەشێوەیەكی بەرچاو بەردەوامە لە بەرزبونەوەو بەپێی ئاماری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش، لەماوەی 24 سەعاتدا، یەك هەزار و 217 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەروەها 13 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×