وتەبێژی حكومەتی هەرێم: رەنگە لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین
  2021-04-07       628       

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەرێکی کراوەیەو رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەنین.  وەزیری ناوخۆش دەڵێت: پێشنیارمان کردوە بەشێوەیەکی گشتی تاوەکو پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەنین.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەرێکی کراوەیە.

وتیشی''رەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین."

لەلایەكی دیكەوە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد"بەھۆی زۆربونی رێژەی توشبون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشنیارمان کردوە بەشێوەیەکی گشتی تاوەکو پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەنین، دواتر ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین و ئەو کاتە بڕیاری نوێ دەردەکەین."

وتیشی"ماوەی چەند ھەفتەیەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی خێرا لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە، پلانی ئێمە بۆ پاراستنی ھاوڵاتییان لەو ڤایرۆسە مەترسیدارە ئەوەیە کە پێداگری دەکەین لە توندکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن، ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین خۆیان لە قەرەباڵخی بپارێزن و بەبێ بەکارھێنانی ماسک نەچنە دەرەوە، چونکە بەڕاستی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی خێرا بەناو خەڵکدا بڵاوبوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەنابی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێداگری لەسەر بەكارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا كردەوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی تەندروستی ڕاسپاردوە پەلە بکرێت لە پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، بۆیە داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین ڤاكسینەكە بەكاربێنن، بۆ ئەوەی ببێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×