قەڵادزێ.. خاوەن پێداویستیەكی تایبەت گیانی لەدەستدا
  2021-04-08       358       
پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردوە، ئێوارەی دوێنێ دوای بەربوونەوەی لەسەر بانی خانووەكەیانەوە، خاوەن پێداویسیتیەكی تایبەت كە دانیشتووی قەڵادزێ بووە گیانیلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1997 دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی پەڵادزێ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشدراوە:" بەوتەی كەسوكارەكەی كوڕەكەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×