2021-04-08   1821     
ماڵپەڕە ئەمریکیەکان بڵاویانکردەوە، دوو برا لە ویلایەتی تەکساس هەستاون بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان و خۆیان، کە ژمارەی هەموویان هەشت کەسە و موسوڵمان بوون.
ئاوێنه: ماڵپەڕە ئەمریکیەکان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ویلایەتی تەکساس تەرمی هەشت کەسی لە ماڵێکدا لە تەکساس دۆزیوەتەوە، دەشڵێت، ئەو دوو برایەی کردەکەیان ئەنجامداوە ناویان فەرحان و فەربین بووە و هەموویان موسوڵمان بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیس نامەکەیەکی خۆکوشتنی فەرحان و فەربینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دۆزیوەتەوە و رووداوەکەی بە خۆکوژی ناوزەندکردووە.
بەگوێرەی پۆلیسی ویلایەتی تەکساسیش، هەردوو براکە رێککەوتنیان کردووە خۆیان و دواتر هەموو ئەندامانی خێزانەکایان بکوژن، دەشڵێت، ئەو خێزانە بە رەچەڵەک بەنگلادشی بوون.