دوو بومەلەرزە پێنجوێن-ی هەژاند
  2021-04-08       277       


دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو بومەلەرزە سنووری عێراق-ئێرانی لە نزیك قەزای پێنجوێن هەژاندووە.

ئاوێنه‌: دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان ڕایگەیاند، ناوەندی تۆماری بومەلەرزە بەیانی ئەمڕۆ ڕودانی دوو بومەلەرزەی سوكی لە نزیك سنووریی عێراق-ئێران لە ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆماركردووە.

بەپێی دەستەكە بومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر 05:47 بە گوڕی 3.3 پلەی ڕێختەر لە 9.5 كیلۆمەتری باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن بووە و، بومەلەرزەی دووەمیش كاتژمێر 06:19 بە گوڕی 3.2 لە نزیك هەمان شوێن ڕویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×