ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە سیاسییەكان و سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت
  2021-04-08       221       

کۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکرد.

 ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى نیسانى 2021، کاتژمێر 11:30 خوله‌ک کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌ستیپێکرد.

هه‌ریه‌که‌ فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو و عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و محه‌ممه‌د حاجى مه‌حموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیالست ، ئایدن مه‌عروف له‌ پێکهاته‌ى تورکمان و ئانۆ جه‌وھه‌ر له‌ پێکهاته‌ى کریستیانه‌کان به‌شدارن.

کۆبونه‌وه‌که‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پاش رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو په‌سه‌نکردنى بودجه‌ى عێراق، بڕیاره‌ دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌ندراوێک له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ بڵاوبکرێته‌وه‌.

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×