وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌هه‌رێم به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری تووشبووانه‌وه‌یە
  2021-04-08       695       
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌هه‌رێم به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری تووشبووانه‌وه‌یه‌ به‌ڤایرۆسه‌كه‌.

ئاوێنە: ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به‌ ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان و هه‌ڵكشانی ئاماری تووشبوان، هۆكاری ئه‌وه‌ بوون بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنوردار بدرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە كاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بازگەکانی ناو شار و قەزاو ناحیەکان دەستبەکاردەبن و لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو تاوەکو كاتژمێر 06:00ی بەیانی قەدەخەی هاتووچۆی سەرتاسەری جێبەجێ دەکرێت.

له‌مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی كۆریای باشوور به‌ ئاواره‌كانی هه‌رێم وه‌زیری ناوخۆ وتیشی، "له‌مساڵدا به‌ به‌های زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار كۆریای باشوور هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ له‌ پرسی ئاواره‌كاندا".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×