لە زنجیرە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا ١٤ سەرباز و چەکداری داگیرکەر کوژران
  2021-04-08       558       
لە زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ناوچە داگیرکراوەکانی عەفریندا نۆ سەربازی داگیرکەری تورکیا و پێنج چەتەش کوژراون و ١٢سەرباز و چەتەش بریندار بوون.

ئاوێنە: هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانیانی بڵاو کردەوە کە لە نێوان ڕۆژانی ١٩ی ئازار هەتا ٧ی نیسان لە دژی داگیرکران لە عەفرین پێکیان هێناوە.

بە پێی ئاماری چالاکییەکانی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانیاندا لە ١٢ی ئازار لە گەڕەکی زەیدییەی شاری عەفرین، دوو چەتە کوژران و چەتەکەیش بریندار کراوە، ٢٠ی ئازار ئۆتۆمبێلیکی چەتەکان تێکشکێنراوە، ٢٤ی ئازار لە گوندی کزلباش دوو چەتە کوژراون و چەتەیەکیش بریندار کراوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوە، ڕۆژی ٢٨ی ئازار لە دژی بارەگایەکی سەربازی تورکیا لە عەفرین چالاکییەک ئەنجامداراوە کە تێیدا چوار سەرباز کوژراون و دوو سەربازیش بریندار کراون و دوو خاڵی سەربازیش تێکشکێنراوە، هەر لە ٢٨ی ئازار لە گوندی جەلەمێ چەتەیەک کوژرا، ڕۆژی ٧ی نیسان لە گوندی مارە سەربازێک کوژرا و سێ سەربازیش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا لە گوندی گۆبەلێ چوار سەربازی تورکیا کوژران و پێنج سەربازیش بریندار کران.

لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکییانەی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا بە گشتی پێنج چەتە و نۆ سەرباز کوژراون و دوو چەتە و ١٠ سەربازیش لە عەفرین بریندار کراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×