لە هەرێم هەزار و 92 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون
  2021-04-08       458       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزار 92 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و پێنج توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 73 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 92 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 483 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×