سلێمانی..تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەزەبری چەك بڕێكی زۆر پارەی لە ماڵێك بردبو
  2021-04-08       1541       

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە هەڵیكوتابوە سەر ماڵێك و لەژێر هەڕەشەی چەكدا بڕە پارەیەكی زۆرو بڕێك ئاڵتونی بردبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی دوێنی 7/4/2021  لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابوە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بوەو لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی 65 ھەزار پاوەندو 35 ملیۆن دیناری عێراقی و 13 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزی بو، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد."

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو"سەرئەنجام ئەمڕۆ 8/4/2021، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ک، م لەدایکبوی 1995) بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزی بوی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×