بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی سەبارەت
بە بەکارهێنانی سیستەمی e-Parwardaو قوتابخانەی
ئەلیكترۆنی ئاگادارییەک ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاوێنە: ئاگادارییەکە لە پێنج خاڵ پێکهاتوە کە ئاراستەی کارگێڕیی سەرجەم
قوتابخانەکان کراوە و لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتوە"کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ
شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنیی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە
قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان
بڵاوبکەنەوە."
لە خاڵێکی دیکەدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ،
گرێبەست ) کە لەم ساڵی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گوازراونەتەوە،
پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیی تایبەت بە
قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
دەقی ئاگادارییەکەیە:
ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری
قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)
سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە:
1. ئەو قوتابی و
خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت
بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە
وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.
2. ئەو مامۆستایانەی
(هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی
دیکە گواسترانەتەوە، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی
نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
3. کارگێری
قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زوترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی
ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان
کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی
بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە
سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان
بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە، پاشان هەردو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و
وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان)
داونلۆد بکرێت.
4. کارگێری
قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان
کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان
بڵاوبکەنەوە.
5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان
بۆ جێبەجێکردنی هەمو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.