پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، پاش ئەوەی رۆژی 6ی ئەم مانگە
گەنجێك لەسەر تەلاری كتێبخانەی گشتی قەڵادزێ بەربوەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی
لەدەستدا. دەشڵێت، گەنجەكە بەمەبەستی هەڵفڕاندنی یەكێك لە كۆترەكانی خۆی چوبوە
سەربانی تەلاری كتێبخانەكە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی
6ی ئەم مانگە گەنجێک بەناوی (هـ. ک. ق.) لەدایکبوی ساڵی 2002 پیشەی کاسب لەسەر تەلاری
کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ بەربۆوە، لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ
کراو پاشان بەڕێکرا بۆ سلێمانی."
ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە
ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەداوە كە "بەوتەی شایەتحاڵێکی روداوەکە ئەو
گەنجە چۆتە سەربانی کتێبخانە بەمەبەستی هەڵفڕاندنی یەکێک لە کۆترەکانی، بەڵام کەوتوتە
خوارەوەو بە سەختی بریندار بوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە."