وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ئاماری‌ نوێی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌
  2021-04-09       478       
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ئاماری‌ 24 کاتژمێری‌ رابردوی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبون‌و چاكبونه‌وه‌و گیانله‌ده‌ستدانی‌ به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ بڵاوکردەوە.  

ئاوێنه‌: له‌ئاماره‌كه‌ی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراقدا هاتووه‌، لە 24 کاتژمێری‌ رابردودا لەتاقیگەکانی‌ وەزارەت 7937 توشبوی‌ نوێ تۆمارکراوەو 35 توشبووش گیانیانلەدەستداوەو 5445 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.  

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بەكۆرۆنا گەیشتۆتە 911376 كەس، لەو ژماره‌یه‌ 14 هەزارو 641 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 804 هەزارو 772 كەسیان چاكبونەتەوەو 91 هەزارو 963 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×