كەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن
  2021-04-10       920       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممە ئاسمانی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و هەروەها پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی باشوری كوردستانی خستەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمڕۆ لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك هەیەو سبەینێش بارینی نمەباران بەردەوام دەبێت لەو سێ پارێزگایە لەگەڵ پارێزگای كەركوك.

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند رۆژێکی داهاتو پلەکانی گەرما تا سەروی پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن.

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×