بەرپرسێكی "حدكا" بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
  2021-04-10       458       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لوقمان مێهفەڕ، ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: ناوەندی سیاسی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا گیانلەدەستدانی "لوقمان مێهفەر"ی پشتڕاستكردۆتەوە رایگەیاندوە كە ناوبراو پاش مانگێك بەربەرەكانی لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لوقمان مێهفەر ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە ئاوایی مەلا عیسا لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لەدایکبوەو ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە یەکیەتیی لاوانی دیموکرات و دواتر پەیوەندی كردوە بە ریزەكانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×