لەكەركوك سێ كرێكار بەهۆی روخانی دیوار بەسەریاندا گیانیان لەدەستدا
  2021-04-10       317       

لە كەركوك سێ كرێكار گیانیان لەدەستدا، ئەوەش لە ئاكامی روخانی دیواری باڵەخانەیەك بەسەریاندا لەكاتی كاركردندا.

ئاوێنە: رائید عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، بە میدیاكانی پارتی وت"دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/4/2021، لە ناوچەی شۆراو لە شاری كەركوك لە كاتی كاركردنی كۆمەڵێك كرێكار لە باڵەخانەیەكدا، دیواری راگری باڵەخانەكە بەسەریاندا كەوت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه‌، سێ كرێكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ ده‌ست دا و تەرمی كرێكارەكان بۆ دادپزیشكی گوازراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو سێ كرێكارە خزمی یەكدین و خەڵکی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەن بەڵام دانیشتوی گەڕەکی عروبەی كەركوكن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×