سەمیر هەورامی: بڕیارى دابه‌شكردنى زه‌وى له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان ته‌واو یاساییه
  2021-04-10       388       

سه‌میر هه‌ورامى له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، بڕیارى دابه‌شكردنى زه‌وى له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان ته‌واو یاساییه‌، ده‌شڵێت:"بەپێی یاسا دەبێت سەرجەم كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی سودمەندبن لەوەرگرتنی پارچەیەك زەوی‌و مووچەی مانگانە".

ئاوێنه‌: سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى وتوه‌، "بەپێی یاسا دەبێت سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی سودمەندبن لەوەرگرتنی پارچەیەك زەوی‌و مووچەی مانگانە، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوه‌ بەدابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی له‌گەرمیان".

هه‌ورامى ئاشكرایكردوه‌، بڕیاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى له‌ڕۆژى 21ى 2ى 2018 دەرچوه‌ كە ئەوكات قوباد تاڵەبانی بۆ هەفتەیه‌ بەوەكالەت سەرۆكی حكومەت بوو لەكابینەی پێشوو، ئه‌وكات بڕیارى ده‌ركرد 11 هەزارو 142 پارچە زەوی بدرێت بەسەر كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی.

به‌وته‌ى وته‌بێژه‌كه‌ى تاڵه‌بانى، "بەبڕیارى قوباد تاڵەبانی دەبێت زەوی بدرێت به‌كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی له‌سەرجەم پارێزگاكان، بەڵام تائێستا لەهەندێك شوێن بۆ ئەو مەبەستە زەوی جیا نەكراوەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×