لە مانگی رەمەزاندا دووجار بەشه‌ خۆراك دابەش دەكرێت
  2021-04-10       849       

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد: بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی رەمەزاندا دوو بەش خۆراك دابەش دەكرێت.

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: پارەیان وەرگرتوە بۆ كڕین و دابەشكردنی خۆراك لە مانگی رەمەزاندا، 80%ی كارەكان تەواو بون و لەم هەفتەیەكدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

باسی لەوشكردوە: رێنمایی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بەشێكی تریش خۆراك دابەش بكرێت واتا دوو بەش.

وەزیری بازرگانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: بەرزبونەوەی نرخی نەوت و كاریگەری لەسەر سیاسەتە داراییەكانی دەوڵەت و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە بوە هۆی زیادبونی دابینكردنی پارە و ئەوەش كاریگەری ئیجابی لەسەر دابەشكردنی مادە خۆراكیەكان كردوە.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×