سبەی لیژنەی بینینی مانگ كۆ دەبنەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێت
  2021-04-10       735       
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبنەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێ.

ئاوێنه‌: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: "سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێمی کوردستان كۆدەبنەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: لە كۆتاڕۆژی مانگی شەعبان لیژنەكە كۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكات و ئەوان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن "ھیچ کەسێک  نابێ دەست لە کاروباری لیژنەی باڵای بینینی مانگ وه‌ربدات، کە دەسەڵاتی دیاریکردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی رەمەزانی ھەیە".

نەبەز ئیسماعیل وتیشی: ئەو خشتە و پێشبینییه‌ فەلەكییانەی لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریكردنی مانگی كۆچی و ڕەمەزان و جەژن بڵاو دەكرێنەوە، كاریان پێ‌ ناكرێت، بەڵكوو لە کوردستان پشت بە بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ دەبەسترێت، كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتەوە پێك دەهێنرێت".

ڕوونیشی کردەوە: وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی بینینی مانگ و ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ  دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی  ڕەمەزان دەگرنەبەر.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×