به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوه‌وه‌
  2021-04-10       329       
به‌رهه‌م  ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌، پێویسته‌ بودجه‌ له‌پێناو دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بژێوی ژیان و موچه‌ جێبه‌جێبكرێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دواپێشهات و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان گفتوگۆكرا، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌م روه‌وه‌ دوپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بڕه‌خسێت كه‌ گوزارشتی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران بێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی ئێستا و زامنكردنی سه‌قامگیری و ئارامی له‌ داهاتودا.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم كرا، ته‌ئكیدیشكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بودجه‌ له‌پێناو دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بژێوی ژیان و موچه‌ جێبه‌جێبكرێت، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌درا كه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌رانه‌ بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستور.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی كرا، له‌م روه‌وه‌ ته‌ئكید له‌ یه‌كخستنی هێز و تواناكان و نزیكردنه‌وه‌ی بیروبۆچونی هێز و لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان كرایه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×