كازمی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەنداوی گەورەی فاوی دانا
  2021-04-11       734       
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پێنج پڕۆژەكەی بەنداوی گەورەی فاوی لە بەسڕە دانا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەردی بناغەی پرۆژەكەی دانا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، پرۆژەكە پێنج سەكۆی تایبەت بە بارهەڵگر، گۆڕەپانی عەمباركردن، هەڵكەندنی ناوەوە و دەرەوەی بەنداوەكە، تونێلی خۆر زوبێر و ڕێگای خێرای نێوان بەنداوی فاو و ئوم قەسڕ لەخۆدەگرێت.

لە 30ی كانونی یەكەمی ڕابردوو عێراق بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور واژووكرد بۆ بونیادنانی قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو، كە چەند ساڵێكە پلانێك بۆ دروستكردنی لە كەناراوەكانی باشوور دادەنێت.

بەپێی ناوەرۆكەكەی دایۆ پێنج سەكۆی بەتاڵكردنەوەی كەشتی دروستدەكات، جگە لە ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە گوێزەرەوە دەریاییەكان.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×